PI network Surprise سوپڕایزى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پاى

دوو هەواڵی گرنگ و موژدەیەکی خۆش
سوپڕایزى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پاى
چونکە هەواڵی خۆشی تێدایە دڵنیابە بە دڵت دەبێت
باسی کۆنفرانسێک دەکەین لە کوردستان وا دەیکەین
باسی کرینی پایەکانتان دەکەین
باسی کۆنفرانسەکانی پای دەکەین
تکایە بەر لە هەرشتێک کاتێک من لێرە قسە دەکەم بە ڕێکلام و ناوبانگ و ناو هێنانی ئەم و ئەو مەیبینن و وا هەست مەکەن کە هۆکارێک لە دواوەی قسەکانمەوەیە

ئەو کاتەی کە دەستمان کرد بە پای خەڵکی زۆر لە نزیکەکانم دەستپێبکە تا دەگاتە هەندێک کۆمێنت زۆر بێزار و کەمێکیش بێ تاقەتیان کردین

1-بەڕێزان جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەم کە دوای ئەوەی ڤیدیۆکەی من هەڵبژێردار وەک تاکێکی کورد لە عێراق، سوپاسی یەکە بە یەکەتان دەکەم
چاوی هەموو لایەک ماچ دەکەم، هەموو پەیج و گروپەکان ماندوو بوون بەتایبەت خاوەن گروپەکانی
Kurds Pi Network
Kurdish Pi
Pi Network Kurdish
ئەوانەی تریش لە اسنستاگرام و تێلیگرام
ئەگەر ئێوە نەبن هەوڵی ماندوو بوونمان بە خەسارەت دەڕوا
مەگەر جێی خۆی نیە سوپاسیان بکەین تا ئەم چرکە ساتە بێ ئەوەی یەک زەڕڕە قازانجی ماددی بکەن ئەوا شەو ڕۆژ لە خزمەتی ئێمە دان
لە خوارەوە هاشتاگی
سوپاس_پایۆنێرانى_كورد#
#Thanks_Kurdish_Pioneers
بڵاو بکەنەوە و لە کۆمێنت بینووسن تکایە

کۆنگرە یان کۆنفرانس:
بەڕێزان ئێمە لەگەڵ برادەرانی گروپەکانی پای نێتوێرک بۆ ئەوەی بگەین بە ڕێکەوتنێک تا کۆنفێانسێکی کراوە بکەین لەسەر دراوی ئەلیکتڕۆنی لێتان ناشارمەوە باسی تەواوی دراوەکان دەکەین وەک
Pi Network, PGI , UF, BizzCoin,…
هەموو ئەوانی تر
منیش وەک بەشداربووێک بەشدارم و هاتن بۆ هەمووان دەبێت، چونکە کەسانی زۆر شارەزا بانگێشت دەکەین
بەڵام نازانین کەی و لە کوێ بکرێت…. چونکە برادەران هەر یەک لە شارێکن
بۆ هەر زانیارییەک بێگومان بڵاوی دەکەینەوە

2- خاڵی دووەم ئێستا دەبینن کە وا خەریکە پای لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی بە نیازی چییە و چۆن بەرنامە وپلانی داناوە
بۆیە تکایە سارد مەبنەوە دەزانن بۆچی؟
لەبەر دوو هۆکار
١- ئەگەر بوو بەڕاستی تۆ لە سفرەوە دەبی بە خاوەن پارە و پای تایبەت بە خۆت و سوودمەند دەبیت
٢- ئەگەر نەبوو بە ڕاستی، ئەوەندە بەسە کە شارەزای دراوی ئەلیکترۆنی بووی کەم تا زۆر
ئەوە گرنگە و بە گرنگی بزانن
چونکە ئەمڕۆ کوردستان هەمووی خەریکی یاری و شاجوان و مۆدێل و سیاسەتە

ئێستا کاتی مژدەکەبە
لێرەوە مژدە بێت ئێمەش هەر کە تەواو بووین لە کەی وای سی خۆم بە زەرەریش بێت لەسەرم
هەموو پایەکانتان دەکڕمەوە بەس بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان وا هەست نەکەن کە فێڵ و تەڵەکەبازی بووە یان بۆ ڵایک و کۆمێنت و شتی لە بابەتە بووە

ئێمه‌ به‌رپرسیار نین له‌ هه‌ر چالاكی و كارێك كه‌ كۆمپانیاى پاى ده‌یگرێته‌ ئه‌ستۆ
ئه‌وه‌ى ته‌نها ئێمه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ ته‌نها هاوكارى كردن و یارمه‌تیدانى هاونیشاتمانیانى خۆمانه‌
هونه‌ر هێـــز

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *